پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ناحیه‌ی داره‌توو هاووڵاتییه‌ك سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كرد كه كه‌لوپه‌لی ناوماڵی لێ دزراوه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و توانییان به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوو كه‌س به ناوه‌كانی (ع.ن.ع) و (م.م.ع) به تۆمه‌تی دزینی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵی هاووڵاتییه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیس ده‌شڵێت:تۆمه‌تبارانی ناوبراو، دانیان نا به‌وه‌دا كه كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخرا و ئێستاش به‌پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادان، به‌ند كراون و رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.