Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:23

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت لەماڵەوە بە9 خاڵ خۆت چارەسەر بکە

لەشەو رۆژێکدا لەبری ٨ سەعات ١٠ بۆ ١٢ سەعات بخەوە
کوردستان TV
100%

ئەگەر نیشانە سەرەتاییەکانی پەتای کۆرۆنات تیا دەرکەوت، وەک سەر یٔێشەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و یٔازاری بەھێزی ناوشان و بێتاقەتی و بێھێزی، بێ ھیچ شڵەژان و ترس و دڵەڕاوکێیەک دەست بکە بە چارەسەری سروشتی خۆت لەماڵەوە:-

١- دەستکێش بەکاربێنەو خۆت جیا بکەرەوە لەئەندامانی خێزانەکەت.

 

٢- رۆژی ٣-٤ جار غەرغەرە بکە بە ئاوی شلەتێن وخوێ، یان سرکەی سێو.

 

٣- بە ھاڵاوی ئاوی گەرم سیەکانت خاوێن بکەرەوە.

٣- ڤیتامین D و ڤیتامین C رۆژانە لەئاودا بخۆرەوە:

 

-خۆراکە ریشاڵدارەکان وەک برۆکلی و سپێناخ و تاد بۆ ژەمەکان بخۆ.

 

-زۆر بخەوە، لەشەو رۆژێکدا لەبری ٨ سەعات ١٠ بۆ ١٢ سەعات بخەوە.

 

٤- ئەگەر سەرئێشەو یٔازاری جومگەکان و ناوشان و قاچت ھەبوو، تەنھا حەبی ئازارشکێن بەکار بێە وەک پاراستۆڵ.

 

٥- لەماڵەوە بمێنەرەوە تا ڤایرۆسەکە سوڕی خۆی تەواو یٔەکات.

 

٦- ئەگەر کۆکەی زۆرت ھەبوو ئەوا لەژێر رێنمایی دکتۆر شروب بەکار بێنە.

 

٧- پێویست ناکا خۆت تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەیت بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە! تەنھا چەند رۆژێکی دیاریکراو یٔازارت ئەبێ و پاشان بەرەو باشتر ئەڕۆیت.

 

٨- ئەگەر ھیچ نەخۆشیەکی درێژ خایەن وەک نەخۆشی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجەو یٔێچ یٔای ڤی، ئەوا ھیچ خۆت تووشی نیگەرانی مەکەو نەخۆشیەکە تێئەپەڕێنیت.

 

٩- ئەگەر رۆژانی ٤-٥ ەم ھەستت بەئازاری سیەکان وھەناسە توندی و کۆکەی زۆر کرد، ئەوکاتە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.

 

١٠- لەووڵاتانی ئەوروپا بەملیۆنەھا کەس بەو رێگەیە نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە بەبێ ئەوەی سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکات.

 

جگە لەوەش لەماڵەوە چارەسەری سروشتی خۆت بکەیت، زۆر باشترە لەکەشی ناو نەخۆشخانە، وەک پێشتر باسم کردووە لەئەوروپا تەنھا ئەو نەخۆشانە لەنەخۆشخانەکان وەرگیراون کە نیشانە قورسەکانیان ھەبووە.


بۆ ئەوەی زوو پەتاکە تێپەڕێنیت، تکایە گوێ لەپروپاگەندەو یٔامارو ژمارەی تووشبووان و تەنانەت قوربانیان مەدە، ئەگەر ھەڵگری ڤایرۆسەکەیت بڕۆ دەست بکە بەچارەسەری خۆت بە خواردن و ڤیتامینات و خەوی پێویست و ئارامبوونەوە، لە سەدا پەنجای نەخۆشی کۆرۆنا دەروونیە، ئەو لەسەدا پەنجایەش لەمیدیا وەرئەگریت، بۆ ئەوەی لەو لەسەدا پەنجایە پارێزراوبیت، سەیری ھەواڵی کۆرۆنا مەکە!

د.بیلال عومەر

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.