فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، دۆخی هه‌ولێر رووی له كاره‌ساته و ئه‌مشه‌و بۆ ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ و گرتنه‌به‌ری رێكاری توند بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆده‌بینه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر و ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و زانستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ته‌ندروسی گشتی هه‌ولێریان كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌یدا گوتی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ته‌ندروستییه‌كان راشكاوانه پێیان راگه‌یاندووین، دۆخی هه‌ولێر به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌ڕوات و داواكاری ئه‌وان ئه‌وه بوو، ده‌بێت رێكاری توند بگرینه به‌ر، ئه‌گینا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو، دۆخی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بێته‌وه.
وتيشى" ئه‌مشه‌و ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر و بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكرێت، مۆڵه‌ت ده‌درێته هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی درووست نه‌بێت و هه‌ندێك شوێنی گرنگ بۆ ژیانی هاووڵاتیان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌ین و داواش ده‌كه‌ین هاووڵاتیان هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ سه‌رخستنی رێكاره‌كان.
فرسه‌ت سۆفی ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ولێر بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌ولێر له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، فرسه‌ت سۆفی گوتی: خێرخوازێك 300 هه‌زار دۆلاری بۆ پارێزگاری هه‌ولێر ته‌رخانكردووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بڕیارماندا، ئه‌و پاره‌یه پێشكه‌ش به ته‌ندروستی هه‌ولێر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاداشت به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستیانه دابه‌ش بكرێت، كه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كارده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر ته‌نیا 18 ئامێری تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه، دۆخی ته‌ندروستی و ژێرخانی ته‌ندروستی به‌رگه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا ناگرێت.
ئاشكراشیكرد، هه‌موو بازگه‌كانی هه‌ولێر به ته‌واوی داده‌خرێن. هیچ كه‌سێك با خۆی له رێگه نه‌دات نه بۆ هاتن و نه بۆ ده‌رچوون له هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.