Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:14

ئه‌مرۆ 2140 که‌س له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 96یش ‌ گیانیان لە دەستدا

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 45 هەزار و 402 کەس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 2140 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 2140 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 1184 کەسیش چاکبووەتەوە، 96 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 45 هەزار و 402 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 21 هەزار و 122 کەس چاکبوونەتەوە و هەزر و 1756 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.