ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان، حوكمی بۆ ئه‌و كه‌سانه راگه‌یاند كه موچه‌ی بندیوار و دوو موچه وه‌رده‌گرن و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو موچه وه‌رده‌گرن یاخود موچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه به‌شێوازی نایاسایی دامه‌زراون موچه‌كانیان حه‌رامه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی و موچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان داوایان له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد كه له رووی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌وه حوكمی موچه‌وه‌رگرتنی بێ ده‌وامكردن كه ناسراوه به موچه‌ی بندیوار، هه‌روه‌ها حوكمی شه‌رعی فره موچه‌یی روون بكاته‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواش له دانیشتی نا ئاساییی خۆیدا به ئۆنلاین فه‌توایه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی فه‌تواكه، هه‌ركه‌سێك به شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت موچه‌كه‌ی حه‌رامه و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت ئیجرائاتی یاسایی به‌رانبه‌ر بكات، هه‌ركه‌سێكیش دامه‌زرابێت به شێوازی یاسایی به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمی خۆی جیبه‌جێنه‌كات ئه‌وا دیسان موچه‌كه‌ی حه‌رامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانه‌نشین كرابێت و به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، به پێی قاعیده‌ی شه‌رعی به گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری هه‌ژمار ده‌كرێت و پاره‌كه‌ی حه‌رامه، چونكه له جێگه‌ی خۆیدا و به پێی ماندوبونی وه‌زیفی وه‌ریناگرێت، بۆیه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت چاو بخشێنێته‌وه به‌و جۆره خانه‌نشینكراوانه‌دا كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا به هه‌ر هۆكارێك خانه‌نشین كراون.
سه‌باره‌ت به دوو موچه‌یی، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان رایگه‌یاندوه، پێویسته موچه‌خۆری حكومه‌ت ته‌نها یه‌ك موچه‌ی هه‌بێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، واته ته‌نها له یه‌ك وه‌زاره‌ت یان ده‌سته‌دا دابمه‌زرێت، بۆیه هه‌ركه‌سێك له یه‌ككاتدا له دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تدا دامه‌زرابێت ئه‌وا موچه‌یه‌كیانی لێ حه‌رامه و پێویسته ده‌ستبه‌رداری ببێت و حكومه‌تیش پێویسته له سه‌ری چاوپۆشی نه‌كات و ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكات، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته شه‌ریكی ئه‌و حه‌رام و تاوانه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر دوو موچه‌كه له دوو كاتی جیاوازدا بوو، له دوو سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه بوو، به ره‌زامه‌ندی یاسایی بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی به رۆژ موچه‌خۆری حكومه‌ت بو كاره‌كه‌ی خۆی به جوانی ده‌برده‌سه‌ر، له پاش ده‌وامی فه‌رمیش له ده‌زگایه‌كی تری پیشه‌یی یان كه‌رتی تایبه‌ت دامه‌زرابو ئه‌وا دروسته و هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی نییه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به گه‌نده‌ڵی موچه‌ی بندیوار یان فره موچه‌ییی نه‌ده‌زانی یان ده‌یزانی و له به‌ر هه‌ر هۆكارێك ئیجرائاتی نه‌ده‌كرد، ئه‌وا ئه‌م نه‌زانین و ئیجرائات نه‌كردنه‌ی حكومه‌ت، موچه حه‌رامه‌كه حه‌ڵاڵ ناكات و پێویسته له سه‌ر مرۆڤی ئیماندار له خودا بترسێت و بۆ خۆی چاكسازی له خۆیدا بكات و خۆی و ماڵ و منداڵی به دوربگرێت له ماڵ و قوتی حه‌رام.
سه‌باره‌ت به دوو موچه‌یی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم رایگه‌یاندوه، دوو موچه‌یی ئه‌گه‌ر له نێوان حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیشدا بێت، هه‌ر حه‌رامه و له رووی حه‌رام بونیه‌وه هیچ جیاوازیه‌كی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.