لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرای کرد کە ٢٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاک بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوکەدا هاتووە "هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۷) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".
ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە کۆی گشتی ئەو تووشبووانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر چاک بوونەتەوە گەیشتە (۷۱٦) کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.