ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگهیاند" لە چوارچێوەی سەردانەکانماندا سبەی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
موئەیەد ئەحمەد، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سبەی شاندێکی باڵای بزووتنەوەکەمان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سەردانە دەبێت کە بۆ لای لایەنەکان دەستمان پێ کردووە."
گوتیشی: "ئامانجی سەردانەکە بۆ ئەوەیە هەموومان پێکەوە چارەسەرێک بۆ ئەم قەیران و تەنگژانەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە بدۆزینەوە، چونکە ئیمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان هەست دەکەین قەوارەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایە و دەبێ هەموومان یەکڕێز و یەکهەڵوێست بین بۆ ئەم گوشارانەی لەسەر هەرێم هەن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.