دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا و بەرێوەبەرایەتی خۆپارێزی لە هەولێر، ئاگادار كرایه‌نه‌وه كه دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان و مەترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌مجۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌وا شاری هه‌ولێر به‌ره و كاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه ئەمڕۆ 2020.6.28 وه‌ك ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 28 لە سەر 29 ی 2020.6 تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 2020.7.4 دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
دووەم/ له كاتژمێر (6)ی به‌یانی، تاوه‌كو (12)ی شه‌وی، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە قەدەغەیە، جگە لەتیمە تەندروستییەکان، هێزە ئەمنییەکان، ناوخۆ، ئەمبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی نەوت و غاز، هێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی بەرگری شارستانی، ئاو، کارەبا، شارەوانی باخچە و پارکەکان، کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی شار.
سێیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و پێویستییەکانیان، ڕێگەی داوە بەو شوێن و ئۆتۆمبێلانە لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ کار و ئەرکەکانییان بەجێ بگەێنن و کراوەبن:- - سەمۆنخانە و نانەواخانەکان. -مارکێتی گەڕەکەکان. دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە. - گومرگی سەرەکی فرۆشتنی سەوزە و میوە. -ئۆتۆمبێلەکانی دابینکردنی کەل و پەلی مارکێتەکان. -ئۆتۆمبێلی گەیاندنی دەرمان بۆ دەرمانخانەکان. -دەرمانخانەی ئێشکگر. - ئوتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان. - تەنکەری گواستنەوەی گازی مولیدەکان. - کۆمپانیای پەیوەندییەکان. -تیمەکانی چاودێری بازرگانی و کارمەندانی سایلۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵە و ئۆتۆمبێلەکانی بارکردنی دانەوێڵە. - کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ چاودێری و بەدواداچوونی کۆگاکانی خۆراک.
چوارەم/ له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (6)ی به‌یانی(كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری بۆ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، گۆشتگه و سه‌ربرخانه‌كانی (ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ر)، ده‌واجن، جوتیاران، هه‌نگه‌وانان، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی، ده‌راسه، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان) و هەر حاڵەتێکی دیکەی پێویست بۆیان هەیە هاتووچۆ بکەن.
پێنجەم/ تاوەکو 2020.7.4، هاتوو چۆی پارێزگای هەولێر لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، بە تەواوەتی ڕادەگیرێت و رێگە بە هیچ کەسێک و بۆ هیچ مەبەستێک نادرێت بێتە ژوورەوە بۆ ناو شاری هەولێر، بۆیە تکامان لەهاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق ئەوەیە، بۆ ئەوەی تووشی گەڕاندنەوە و ئەزیەتکێشان نەبن، تاوەکو 2020.7.4، کەس خۆی لە رێگا نەدات بۆ هاتنە ژوورەوەی پارێزگای هەولێر، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی هیچ کەس و لایەنێک نادرێت و هەرکەسێک بێتە بازگەکانیش دەگەڕێندرێتەوە. .
شەشم/ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، فەرمانبەر و کارمەندانی هەر وەزارەتێک دەتوانێت مووچەکەی خۆی بەپێی میکانیزمی وەزارەتەکەی کە بۆ دیاریکردووە مووچە وەربگرێت. حەفتەم/ ڕاگەیندکــار تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆی هەیە ڕۆماڵ بکەن، وەکو تر ڕێگە دراو نین لە پارێزگایەکی ترەوە بێت بۆ پارێزگای هەولێر بۆ ڕوماڵکردن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.