وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دواخست.
وه‌زاره‌تی ناوبراو رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 له 06-12-2020 ده‌ست پێ ده‌كات و له 18-03-2021 كۆتایی دێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه، وه‌رزی دووه‌می خوێندن له 11-04-2020 ده‌ست پێ ده‌كات و له 22-07-2021 كۆتایی دێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ته‌ندروستییه‌ی كه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) هاتووه‌ته ئاواره‌وه، كاركردن به میكانیزمی فێركردن به ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.