شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکووک لە رۆژی سێشەممە 30ی حوزەیران تاوەکو رۆژی یەکشەممە 5ی تەممووز لە پارێزگاکە قەدەعەی تەواوەتیی هاتووچۆى راگەیاند.
دوایین کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکان کە بە شێوەی ئۆنلاین ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، دواتر بڕیاردرا قەدەعەی هاتووچۆی تەواوەتی لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێبکات".
بڕیارەکە تاوەکو رۆژی یەکشەممە کاری پێ دەکرێت، سەبارەت بە دەوامی فەرمانگەکانیش بۆ سبەینێ، دەوام بە رێژەی 25% لە فەرمانگەکان دەکرێت"؛ داواشی لە خەڵک کرد قەرەباڵخی دروستنەکەن، بەتایبەت کەسوکاری قوربانیانی کۆرۆنا پرسە دانەنێن، بۆئەوەی نەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.