بە پێی فەرمانێکی وزاری کە رۆژى یه‌كشه‌ممه 28 ى 6 ى 2020 لەلایەن ئاوات جه‌ناب وەزیری دارایی ئابووری هەرێمی کوردستان دەرچووە و وێنه‌یه‌كی نوسراوه‌كه ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه چه‌ند بریارێكی دەرکرد کە پەیوەندی بە لێبڕینی مووچەی فه‌رمانبه‌رانەوە هەیە.
بەپێی فه‌رمانه‌كه هەموو پلە تایبەتەکان ڕێژەی 50% مووچەیان لێ دەبڕدرێت.هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت، لێبڕینی ڕێژەی 21% دەبێت لە پلە یه‌ك بۆ خوارەوە لە شایستەی دارایی فەرمانبەری هەمیشەیی و گرێبەست.
لە فەرمانەكه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ڕێژەی ئەم لێبڕینە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە شایستە داراییەکانیان کەمتر لە 300 هەزار دینار بێ.
فەرمانەکەش بۆ هەموو گەنجینەکان نێردراوە بۆ ئەوەی کاری پێ بکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.