له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، د. جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م دەکرێت.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستانیش دەکات كه لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.