لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى تهندروستى گهرمیان بڵاوی كردهوه كه ستافی کارمەند و پزیشک بۆ نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا تەرخانکرا و خزمەتگوزارییەکانی کرایە ٢٤ کاتژمێریی بە تەواوی ستاف و خزمەتگوزارییەوە.
راشیدهگهیهنن ، پاش پێشکەشکردنی پرۆژەیەک لەلایەن (د. سەرکەوت داود)ـەوە پێشکەش بە تەندروستی گەرمیان کرا بۆ رێکخستنەوەی کارەکانی نەخۆشخانەی قەڵا، لەلایەن ئیدارەی گەرمیان و تەندروستی گەرمیان رەزامەندی دەربڕا و لە رێگەی ئیدارەی گەرمیانیشەوە بودجەیەکی تایبەت لەلایەن خۆیان و ژمارەیەک بازرگانی خێرخواز بۆ پرۆژەکە تەرخانکرا.
ئاماژه بهوهش دهكهن چەند رۆژێکە ئامادەکاریی بۆ پرۆژەکە دەکرێت و ئەمڕۆش بە تەواوی کاری نەخۆشخانەکە رێکخرایەوە.
تهندروستى گهرمیان دهشڵێت ،ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی د. سەرکەوت داود ئامادەکاری پرۆژەکە و وریا محەمەد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵا، دواین رێکخستن و ئامادەکارییەکان لەگەڵ ستافی نەخۆشخانەکە تاوتوێکرا و کارەکان دابەشکران.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، بەپێی پرۆژەکە، نەخۆشخانەکە لەمەودوا ٢٤ کاتژمێر خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت و ستافی پزیشک و کارمەندی تەندروستی و کارگێڕی و پاککردنەوە بۆ نەخۆشخانەکە لەکاردا دەبن و خزمەتێکی نمونەیی پێشکەش دەکەن و لە پێشوازی سەرجەم ئەو نەخۆشانەدا دەبن کە پێویستیان بە نەخۆشخانەکەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.