Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:22

وەزارەتی تەندروستی عێراق: تا ئێستا هەزار و 756 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 96 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق  رایگه‌یاند دوو هەزار و 140 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 96 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە


 تەندروستی عێراق بڵاوی كردەوە كە دوو هەزار و 140 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و 96 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە  دوو هەزار و 140 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و 148 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

باس لەوەیش كراوە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 45 هەزار و 402 كەس و لەو ژمارەیەیش هەزار و 756 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 122ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.