تا ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ١٠ مليۆن و ١٥٠ هەزار و ٤٨٩ كەس تووشى ڤايرۆسەكە بوون و نزيكەى ٥٠٢ هەزار و ٥٢٨ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەر چاكبوونەتەوە، پێنج مليۆن و ٥٠٠ هەزارى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، لە سەرانسەرى جيهاندا پێنج مليۆن و ٥٠١ هەزار و ٥٢٢ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو ١٠ وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆناى تێدا چاكبووەتەوە: له ئەمريكا (يەك مليۆن و ٨١ هەزار و ٥٥١)، له بەڕازيل (٧١٥ هەزار و ٩٠٥)، له رووسيا (٣٩٩ هەزار و ٨٧)، له هيندستان (٣١٩ هەزار و ٣٩٣)، له شيللى (٢٢٨ هەزار و ٥٥)، له ئيتاڵيا (١٨٨ هەزار و ٥٨٤)، له ئێران (١٨٣ هەزار و ٣١٠)، لە ئەڵمانيا (١٧٧ هەزار و ٥٠٠)، لە توركيا (١٦٩ هەزار و ١٨٢) و لە پێرو (١٦٤ هەزار و ٢٤) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، تا ئێستا له نزیكهی ٢٠٠ وڵات و ههرێمدا بڵاوبووهتهوه.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ١٠ مليۆن و ١٥٠ هەزار و ٤٨٩ كەس تووشى ڤايرۆسەكە بوون و نزيكەى ٥٠٢ هەزار و ٥٢٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.