ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به راگرتنی ده‌وام له 28/6/2020 تاكو رۆژی 4/7/2020 ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
له نووسراوێكدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان ئاراسته كراوه، بڕیار درا ده‌وامی دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم جگه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی نامه‌ڵبه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری وردبینی نامه‌ڵبه‌ندی له ماوه‌ی 28/6/2020 بۆ 4/7/2020 رابگیرێت.
هه‌روه‌ها ده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و گشت دادگاكانی مه‌ركه‌زی شاری هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دادگاكان و جێگیرایه‌تیه‌كانی داواكاری گشتی له قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له ماوه‌ی 28/6/2020 تاكو 4/7/2020 رابگیرێن. بێجگه له‌مانه‌ش ده‌وامی دادگای به‌رایی سه‌ید سادق و جێگرایه‌تی داواكاری گشتی له سه‌ید سادق بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له 28/6/2020 تاكو 11/7/2020 راده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها له دوا خاڵی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی ره‌چاوكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره 15 له 8/4/2020 كراوه ده‌رباره‌ی راگرتنی كار به ماوه‌كانی یاسایی كه تایبه‌تن به تانه‌لێدان له حوكم و بڕیاری دادگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.