Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:28

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق: تا ئێستا 13 پزیشک بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

775 پزیكیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون
کوردستان TV
100%

 


 نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عێراق، عبدولئەمیر شممەری رایگه‌یاند لە مانگی شوباتی رابردووە تا ئێستا، 13 پزیشك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە و 775ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون


نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عێراق  راشیده‌گه‌ێنێت كە پزیشكان بەپێی توانا، خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە نەخۆشەكان دەكەن و گوتیشی رۆژانە ئەو پزیشكانەی كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خزمەت دەكەن لەلایەن كەسوكاری ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدەن، رووبەڕووی هێرش و سووكایەتی پێ كردن دەبنەوە.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 43 هەزار و 262 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 660 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 هەزار و 938ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.