بەهۆی پەبەندنەبون بە رێنماییەکانی تەندروستی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنەکان چوار شوێن دادەخات.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچرکردن لە بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان، لیژنەکە دو کافتریای نێرگەلە کێشان و دو گازینۆی بلیارد دادەخات.
وتیشی: بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەریەککەوتن و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گاینۆکانی داوە، هەر شوێنێکیش بکرێتەوە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راسپێردراون دەستبەجێ دایانانبخەن.
ئاماژەی بۆئەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر چوار شوێنەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەکە داوا لە خاوەن شوێنەکان دەکات پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی بن تا ناچار نەبن روبەڕوی سزایان بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.