Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:23

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکات

ئه‌مرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ش راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

 

د.رێواز فایق حسێن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لە ‌كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆی ئه‌مرۆ دووشەممە ڕێكەوتی (29/2020)، ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

پشتبەستن بە ‌حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، لە كاتژمێر (1) ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی 2020/6/29، تكایە لە ‌كاتی دیاریكراودا ئامادەبن.

 

 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ئه‌مرۆ  دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.