Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:20

4 مەرج بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە كەش و هەوایەكی سیاسی لە بار هەیە
4 مەرج بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە لە عێراق
کوردستان TV
100%

لێژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ 4 مەرجی داناوە بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە

ئەحمەد حەیدەر ئەندامی ئەو لێژنەیە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە كە هەلبژاردنی پێشوەختە كە كوتلە سیاسییەكان داوای دەكەن پێویستی بە رەخساندندنی كەش و هەوایەكی سیاسی هەیە كە خۆی لە هەمواركردن و تەواوكردنی یاسای هەلبژاردنەكان دەبینێتەوە هەروەها یەكلایی كردنەوەی مەسەلەی بازنەی هەلبژاردن كە چۆن رێككەوتنی لە سەر دەكرێت هەروەها بارودۆخی تەندروستی عێراق و چۆنیەتی لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا .

روونیشیكردەوە دوای ئەو مەرجانە ئەوكات تۆپ دەچێتە یاریگای حكومەت كە چۆن لەو بارەناهەموارەی ئابووری بودجە بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادە دەكات و هەروەها وادەیەكی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە رادەگەیەنێت .

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.