ئا:شەهلا رەشید
بە گشتی ئافرەتان ئارەزووی لێوێكی جوان گوشتن دەكەن، دەتوانن بەم رێگایانەی خوارەوە بە شێوەیەكی سروشتی و بەبێ نەشتەگەری لێوتان پڕ و جوان بكەن.
-پاك راگرتن و تەندروستی لێو، بۆ ئەوەی لێوەكانت بە پاكی رابگریت پێویستە فڵچەی ددان بە هێواشی بە لێوتدا بهێنیت، بۆ ئەوەی پێستە مردووەكانی سەر لێوت نەمێنن.
-واز هێنان لە جگەرە لەوانەیە هەست نەكەیت جگەرە زیانی هەیە بۆ لێوەكانت، بەڵام جگەرە كێشان دەبێتە هۆی رەش بوونی لێو.
-هەڵبژاردنی سۆراوی گونجاو بو لێو پێستی هەموو ئافرەتەكان وەك یەك نییە، بۆیە جۆر و رەنگی سۆراوەكانیش لە یەك ناچێت، هەوڵبدەن بە پێی رەنگی پێستان رەنگی سۆراوەكە هەڵبژێرن بۆ نموونە بە كارهێنانی سۆراوی كاڵا بۆ پێستی كاڵا زۆر جوان لێو دەردەخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.