ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا 10لە جیهات ملیۆن کەسی تیپەڕاندووە و هەروەها زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە. مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبن و پێویستیی دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا بووەتە خەمی سەرەکی بەرپرسانی ئەوروپا.
تاوەکو ئێستا ڤایرۆسەکە هیچ چارەسەرێکی نییە، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن دروستکردنی ڤاکسینێک لە دژی ئەم ڤایرۆسە بەلایەنی کەمەوە 12 بۆ 18 مانگ بخایەنێت.
بۆ رێگریکردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەڵێت، دەبێت خێرابین لە دروستکردن ڤاکسینێک و وڵاتان هەوڵەکانیان یەکبخەن.
ئورسولا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەپێویستی دەزانێت، بەخێراییەکی چاوەڕواننەکراو و بەئاستێکی بەرز ڤاکسینێک دروستبکرێت.
بەگوتەی ڤۆندێر لاین ئەوەش کاتێک روودەدات کە جیهان یەکگرتووبێت و باشترین زاناکان بەیەکەوە کاربکەن، ناوەندە تەندروستییە جیهانییەکان، حکومەتەکان، بازرگانەکان و هەروەها فەیلەسووفەکان هێزەکانیان یەکبخەن و، پێکەوە هەنگاوبنێن و خەرجییەکان دابینبکەن.
ئورسولا ڤۆندەر لاین ئەم قسانەی لە رێگە پانڵێکی ئۆنلاین کە لەلایەن رێکخراوی گۆڵباڵ ستیزن و کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رێکخرابوو کرد، پانێڵکە تایبەت بوو بە یەکخستنی هەوڵی حکومەتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هەروەها دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەم مەبەستە.
هەڵمەتەکە لە ژێر ناونیشانی بەیەکەوە دەبین بۆ تێکشکاندنی کۆرۆنا، بەدەر لە ڤۆندەر لاینیش چەندین سەرکردەی دیکەی جیهانی لەم پانێڵەدا بەشداربوون، لە نێویاندا بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە خۆی یەکێک بووە لە تووشبوانی کۆرۆنا.
تاقیکردنەوەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک لە چەندین وڵات دەستیانپێکردووە هاوکات شارەزایانیش پێشبینی دەکەن دروستکردنی ڤاکسینێک لە دژی ئەم ڤایرۆسە، بەلایەنی کەمەوە 12 بۆ 18 مانگ بخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.