ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە تاران 3 بژاردەی لە بەردەم دایە بۆ بەرپرچدانەوەی هەر ئەگەرێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی پڕچەككردن بەسەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ولاتانی ئەوروپای تۆمەتباركرد كە بەرپرسن لە ئەگەری درێژكردنەوەی سزاكان و قەدەغەكردنی پڕچەككردن بە سەر ئێران . هەروەها روونیكردەوە كە ئەمەریكا بۆی نیە و ئەو دەسەڵاتەشی پێ نەدراوە كە بتوانێت رێككەوتنی 5 +1ی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە یاخود لەناوی ببات . وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشبینی ئەوەی كرد كە ئەمریكا سەركەوتوو نابێت لەو هەنگاوەیدا .
هەروەها تەئكیدیشیان كردەوە كە ئێران ئامادە نییە لە مافەكانی خۆی خۆش بێت .
سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.