دوای تووشبوونی سێ پزیشک لەنەخۆشخانەی لەدایک بوونی مندالانی سۆران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكه داوا لەهاووڵاتیانی ناوچەکە دەکات، هەرکەسێک منداڵی نەخۆشە سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی بکات.
له ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی تووشبوونی 3 پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له ئێستادا ته‌نیا پێشوازی له‌و نه‌خۆشانه ده‌كه‌ین كه پێویستیان به چاودێرییه.
ده‌شڵێت: بۆ پشكنین و دڵنیابوون له ته‌ندروستی كۆرپه‌كانتان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی بكه‌ن له سۆران و پزیشکی تایبەت به منداڵان لەوێ لەپێشوازیتان دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه نەخۆشخانەكه داناخرێت و بەڵام بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنمایەکان پێشوازی لەو کەسانە دەکەین کەپێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە داواکاریشە لەهاولاتیان پابەندی ڕێنمایەکانی تەندروستی بن بۆ سەلامەتی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.