له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، مێردمنداڵێك له شیرینی خه‌ودا باوكی خۆی ده‌كوژێت.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: به پێی وته‌ی پۆلیسی ئازادی، شه‌وی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی "فه‌رمان مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین" له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له كاتێكدا كه خه‌وتووه به ده‌ستی كوڕه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه‌ی به چه‌كی جۆری ده‌مانچه كوژراوه.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، كێشه‌یه‌كی بچووك له نێوان باوك و كوڕه‌كه ڕوویداوه باوكه‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌مبێكردنی له كوڕه‌كه‌ی داوه، كوڕه‌كه‌ش به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له كاتی خه‌وتنیدا باوكی خۆی كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.