Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:30

ئێران : دەستگیرکردنی ئەندامانی حزبولڵای عێراقی پرسێکی ناوەخۆی ئەو وڵاتەیە

ئێران دەست لە كاروباری ناوەخۆی عێراق وەرنادات
ئێران : دەستگیركردنی ئەندامانی حزبولڵای عێراقی پرسێكی ناوەخۆی ئەو وڵاتەیە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی كەتائیبی حزبولڵای عێراقی ، پرسێكی عێراقییە و ئێران دەست لە كاروباری ناوەخۆی عێراق وەرنادات .

روونیشیكردەوە كە حشدی شەعبی هێزێكی نیشتیمانی عێراقییە بەرای مەرجەعیەت و بەرپرسانی عێراق پێكهێنراوە و ئێستاش هێزێكی سەربازی فەرمینە لەو وڵاتە  .

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند كە حكومەتی عێراق توانای هەیە كێشەكانی چارەسەر بكات و عێراق بەرەو ئارامی و سەقامگیری ببات .

شایانی باسە رۆژی هەینی رابردوو هێزەكانی عێراق هەڵیان كوتایە سەر بارەگاكانی حزبولڵا و ژمارەیەك لە ئەندامانیان دەستگیركرد

 

 

 

 

سوهێل تاهیر .......كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.