بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیوارەی دوێنێ یەکشەممە، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی ناوچەی پاوە بە ناوەکانی موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی لە کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەرەخێڵی ئەو شارە گیانیان لە دەست داوە.
به پێی ڕاپۆرتهكهی ههنگاو هۆکاری گیان لە دەست دانی سێ ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە نەبووە، بەڵکوو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سپای پاسداران بۆ بەرەنگاربوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان گیانی لە دەست داوە.
ههرنگاو ڕایگهیاندووه: هەرچەند ژمارەیەک لە میدیا حکوومەتی و کەناڵە تێلگرامییەکانی ناوچەی هەورامان هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەو سێ ژینگەپارێزەیان تەقینەوەی مین ڕاگەیاندبوو، بەڵام دوای چەند کاتژمێر و لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان هەواڵەکەی خۆیان سڕییەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کەناڵە تێلگرامییەکانی ناوچە کردووە و وتوویە کە ئیزنتان نیە لەوبارەوە هەواڵ بکەن و تەنیا دەبێ بڵێن بە هۆی خنکان و سووتان گیانیان لە دەست داوە.
شایەتحاڵێک لەوبارەیهوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: کە دوای ئەوە لە شوێنەی کە بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی جێگیر بوون دەنگی تەقینەوە هاتووە موختار خەندانی بۆ هاوکاری کردنیان چووە بۆ ئەو شوێنە و هەر سێیان لەوێ گیانیان لە دەست داوە و باقی ئەندامانی ڕێکخراوی ژیوای نەیانتوانیوە کە هاوکارییان بکەن. چەندین سەرچاوەش رایانگەیاندووە کە جیا لە دەنگی تەقینەوەی مین دەنگی تەقەی چەکیش بیستراوە.
یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێز کە خۆی لە بەرزاییەکانی مەرەخێڵ بووە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە “ ئەندامانی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ژیوای ئامێری بێ تەلیان پێ بووە، بەڵام هەمان ڕۆژ و ڕاست چەند کاتژمێر پێش لە ڕووداوەکە هێزەکانی سپای پاسداران دەست بە سەر ئامێرەکانیان دا دەگرن و هەموو هێڵە پەیوەندییەکانی ناوچەکەیان پچڕاندووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە پایگای مەرەخێڵ ئیزنیان نەداوە کە خەڵک سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن و بنەماڵەکانیان ناچار کردووە کە بە شەو تەرمی ڕۆڵەکانیان بنێژن. بە وتەی شایەتحاڵان فەرماندەی پایگای مەرەخێڵ لە ناو خەڵکدا بە ئاشکرا وتوویە “ من خۆم ئاگرم لەو دارستانانە بەرداوە و دیسان ئەو کارە دەکەم”.
فەرماندەی سوپای پاوە شەوی ڕابردوو بهیاننامهیهكی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتبوو موختار خەندانی هاوڕێکانی لە پرۆگرامەکانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە.
ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەکان وێڕای گوشاری بۆ چالاکانی مەدەنی بە تایبەت ئەندامانی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ژیوای چەندین کەسیان یەک لەوان موختار خەندانی بانگ و هەڕەشەیان لێیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا هاتووە موختار خەندانی و یاسین کەریمی ئەندامی ڕێکخستنی نهێنی ئەو حیزبە بوون و گیان لە دەست دانی ئەو سێ ژینگە پارێزەی بە سیناریۆی سپای پاسداران لە قەڵەم داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.