Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:30

حکومەتی عێراق 13 بڕیاری بۆ رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا دەرکرد

لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی كۆبووةوه
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا 13 بڕیاری دەركرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی حكومەتی عێراق 13 بڕیاری تایبەت بە رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا دەركرد، لەناویاندا بڕیاریدا تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن بەو مەرجەی لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی عێراقدا كاربكەن.

لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی حكومەتی عێراق دەریكرد ئەوەیە كە رێگە بدرێت تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن بەو مەرجەی لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی عێراقدا كاربكەن.

هاوكات لیژنەكە وەزارەتی تەندروستی سەرپشك كرد لە دامەزراندنی كارمەندی پزیشكی و پڕكردنەوەی پێداویستیە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی وەك هەوڵێك بۆ رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا.


هەروەها بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تاكو 6ی سەرلەبەیانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.