شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوانیان خستە روو.
ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "چاكسازی ده‌بێت بكرێت ئێمه پشتیوانی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكات، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه گفتوگۆمان كرد".
راشیگەیاند: "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی ناوخۆیی یه‌كبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، پاساو هێنانه‌وه ره‌نگه له رابردوودا رۆڵی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر پشتیوانی حكوومه‌ت نه‌بین حكوومه‌ت ناتوانێت ئه‌ركی خۆی راپه‌ڕێنێت"
لای خۆیەوە مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ره‌وشه‌كه ره‌نگه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی ریزی ناوخۆیی خۆمان هه‌بێت. ئێمه‌ش هه‌وڵێكی جدی بۆ ئه‌و پرسه ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "یاسای چاكسازی له واده‌ی خۆیدا ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و با یاساكه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كێ پشتیوان و كێ دژی چاكسازییه. ئێستا ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.