بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان رایدەگەیێنێت، 11 تووشبووی کۆرۆنا کە لە سەنتەری هەڵگورد چارەسەریان وەردەگرت بەتەواوی چاکبوونەوە و ئێستا 29 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری ئەو قەزایە ماون.
د. ئەحمەد حەسەن مەلا، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تووشبووانە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و بڕیاریانداوە بیان نێرنەوە ماڵەوە.
د. ئەحمەد حەسەن مەلا باسی لەوە کرد، تاوەکو ئێستا 77 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری قەزای چۆمان چاکبوونەتەوەو ئێستا تەنها 29 تووشبووی کۆرۆنا لە سنوورەکەیاندا ماون و لە سەنتەری هەڵگورد لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.