ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/6/2020 له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز د. عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى تازه‌ى دهۆك، سوێندى یاسایى خوارد.
له وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى دهۆك كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕابردووى كار و خزمه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ى به‌ڕێزیان كرد، به‌و هیواى بتوانێت خزمه‌تى زیاترى پارێزگاى دهۆك بكات.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به به‌ڕێز د. فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى پێشووى دهۆك كرد كه له كاتێكى هه‌ستیار و سه‌رده‌مى قه‌یرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى به پارێزگاى دهۆك كردووه و هیواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ر ئه‌رك و كارێكى تازه‌دا بۆ خواست.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى دهۆك دووپاتى كرده‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك خزمه‌ت به پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.