وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رێنمایی دارایی ژمارە 12 و 13ی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە واژۆکرا.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی رایگەیاند" ئەمڕۆ رێنمایی دارایی ژمارە 12 و 13ی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆکرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ گشتاندنی بۆ دوو رێنمایی دارایی كرد، كه به ژماره (12) و (13) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردوون و تێیاندا ورده‌كاری تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی و خانه‌نشینی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی روونكردووه‌ته‌وه.
رێنمایی دارایی ژماره (12) ئاراسته‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی به وه‌زاره‌ته‌وه كردووه و تێیدا ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره (4)ـی ساڵی (2020) له بواری "حزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی" روونكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كه، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پێداچوونه‌وه به مه‌به‌ستی رێكخستنی پله و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه، هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بكرێت پێویسته له چوارچێوه‌ی وه‌زیفی گشتیدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و خزمه‌تی فیعلی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژمار كراون. و هیچ خزمه‌تێك هه‌ژمار ناكرێت ئه‌گه‌ر به پێی یاسا نه‌بووبێت.
له خاڵێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر لیژنه لاوه‌كییه‌كانی گشت دامه‌زراوه حكومییه‌كان پێویسته كاری پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن له رووی پله و ناونیشانی وه‌زیفی و مووچه‌كان و پێشنیازه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ په‌سندكردن.
هه‌روه‌ها روونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت په‌سندی ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌رباره‌ی پله به‌رزكردنه‌وه و مه‌رته‌به و خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رایه‌تی به‌ده‌ر له یاسا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
له خاڵێكی دیكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر یه‌كده‌خرێت و ده‌بێت به حوكمی یاسای خزمه‌ت و میلاكی ژماره (25)ی ساڵی (1960) بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و ناونیشانێك كه درابێته فه‌رمانبه‌ر كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاسای خزمه‌ت و میلاكی ساڵی (1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له خاڵی سێیه‌می رێنماییه‌كه‌دا هاتووه: گشت پله و مه‌رته‌به‌ی وه‌زیفی كه درابێت به مووچه‌خۆر به‌ده‌ر له یاسا كارپێكراوه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه چ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی پێی درابێت یان له دوای رۆژه‌كانی دواتر له دامه‌زراندنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.