رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه فه‌رمانێكی به ژماره (8700)ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29 ى 6 ى 2020 ده‌ركردووه و تێیدا شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی له سه‌دا 21ی مووچه‌ی روونكردووه‌ته‌وه.
له‌فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ هاتووه له پله‌ی عه‌میده‌وه تا پله‌ی (پ.پ) و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی وه‌زاره‌ته‌كه له پله‌ی (1 تا 10) به رێژه‌ی له‌سه‌دا %21 مووچه‌یان كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه مووچه‌كه‌ی كه‌متر بێت له 300 هه‌زار دینار، ئه‌وا بڕی 300 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان:
یه‌كه‌م: لێبڕینی رێژه‌ی له سه‌دا 50 له شایسته‌ی دارایی پله تایبه‌ته‌كان و پله‌ی لیوا.
دووه‌م: لێبڕینی رێژه‌ی له سه‌دا 21 له پله‌ی (عه‌مید تاكو پ.پ) و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له پله (1 تاكو 10) و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست.
سێیه‌م: رێژه‌ی ئه‌م لێبڕینه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه شایسته داراییه‌كانیان له 300 هه‌زار دینار كه‌متره و ئه‌وانه‌ی به هۆی رێژه‌ی لێبڕینی له سه‌دا 21 كه‌متر ده‌بێت بڕی 300 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
سبه‌ی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خه‌رج ده‌كات.
هه‌ر سبه‌ی بڕیار وایه مووچه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن و هێزی زێره‌ڤانی دابه‌شبكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.