بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو لە قەزای رانیە روداوێکی تەقەکردن رویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه كهكاتژمێر 9:30ى ئهمشهو تەرمی هاوڵاتی (س،ع،ێ) تەمەن ٣٠ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە.
راشیدهگهێنێت ، هاوکات دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەکانی (ع،ع،ێ) تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتوی ڕانیە کەدەکاتە برای کوژراوەکە، وە برینداری دووەم بەناوی (م،ێم) تەمەن ١٧ دانیشتوی ڕانیە کە هەردوکیان لە ڕەگەزی نێرن وە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و برینەکەیان جێگیرە.
پۆلیسی راپهرین دهشڵێت ، کوشتن و بریندار کردنی ناوبراوان لە ڕوداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بووە ، بە وتەی بریندار (ع،ع،ێ) لەلایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لە ناو دوکانەکەیدا تەقەیان لێکراوە و بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ناوبراون.
ههروهها پۆلیسی راپهرین ئاماژه بهوهش دهكات كه دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە
لهكۆتادا پۆلیس رایگهیاندووه كه مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە لەگەل فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کەسەکەی تەقەی کردووە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.