لهراگهیاندراوێكدا لێژنهى پهروهرده لهپهرلهمانى كوردستان بڵاوی كردهوه كه دوای تەواو بوونی ماوەی کەرەنتین کردنی پەرلەمان کە بەھۆی توش بوونی پەرلەمانتارێک و چەند فەرمانبەرێک بەڤایرۆسی کۆڕۆنا کارەکانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک ھەڵپەسارد بوو لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەسەرپەرشتی عهبدولسهلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و بەشێک لە ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
رایدهگهیهنن ، كه لهسەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشت و داواکاریانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆی نێوان ئەندامان بڕیاری پێویستیان لەسەر درا و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەدواداچون.
لێژنهى پهروهرده ئاماژه بهوهش دهكهن كه دواتر گفتوگۆکرا لەسەر کێشەی پابەند نەبوونی بەشێک لەزانکۆ تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر کەمکردنەوە و لێخۆشبوون کە بەشیێک لە کرێی خوێندنی خوێندکاران و جەخت کرایەوە کە پێویستە ھەموو زانکۆکان پابەندبن و ڕەچاوی دۆخی دارای ھەرێم و قوتابیان بکەن.
لەکۆتایدا لێژنەکە بڕیاریدا بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بون لەم پرسە سەردانی چەند زانکۆیەکی تایبەت بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.