لەكەركوك ئافرهتێكی دوو گیان كە توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بەشێوەیەكی سروشتی منداڵەكەی لەدایكبوو، تەندروستی كهركوكیش رایدهگهێنێت تەندروستی كۆرپە لەدایكبووەكە زۆر باشە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك بڵاوی كردەوە لەچوارچێوەی رێنمایە خۆپارێزییەكاندا بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا تیمێكیان كە لەپزیشكی پسپۆڕی ئافرهتان و لەدایبكبوون پێكهاتوون سەرپەرشتی حاڵەتێكی لەدایكبوونیان كردوە كە ئافرهتێكی دوو گیان بووەو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بەسەركەوتووی بەبێ نەشتەرگەری و بەشێوەیەكی سروشتی منداڵەكە لەدایكبووە.
راشیدهگهیهنن ، دوای 48 كاتژمێر تێپەڕبوون لە لەدایبكبوونی منداڵەكەو پشكنین بۆی دڵنیا بوونەتەوە كە منداڵە تازە لەدایكبووەكە هەڵگری ڤایرۆرسی كۆرۆنا نیەو تەندروستی زۆر باشەو ئێستا لەبەشی چاودێری نەخۆشخانەكەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.