Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:20

هەولێر... دەستبەسەر 60 تۆن گۆشت و خورمای ماوە بەسەرچوودا گیرا

خاوەنەکانیان کاردانەوەی یاساییان بەرامبەردەکرێت
کوردستان TV
100%

 


له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە ڕێکەوتی 29-6-2020 دوا به‌دوای به‌دوا داچوونمان له‌لایه‌ن لێژنه‌ى پشكنین و بازار و ئاسایش و پۆلیسی شاره‌وانی لەیەکێک لەکۆگاکانی ساردکەرەوە لەسەر ڕێگای گشتی ھەولێر-خه‌بات  دەستگیرا بەسەربڕی زیاترلە(60)شەست تۆن گۆشتی بەستووی ھاوردەکراو و خورمای ماوەبەسەرچوو .

راشیده‌گه‌یه‌نن ھەردوو کۆگاکەش داخران خاوەنەکانیان کاردانەوەی یاساییان بەرامبەردەکرێت سەرجەم گۆشت و خورمایەکە لەڕێگەی شارەوانییەوە گواسترایەوە زبڵخانە لەناوبردرا

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.