بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی كردهوه کە بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی کارمەندان و هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێک سەرجەم نۆرینگە و سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تری هەولێر دادەخرێن.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهرێوهبهرایهتى گشتى تهندروستى ههولێر كه بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە و دەزگا تەندروستییەکانی هەولێر نێردراوە و هاتووە: ئاگارتان دەکەینەوە بە راگرتنی دەوام لە بەرێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و نۆرینگە و دەزگا تەندروستییەکانی بەیانیان و ئێواران جگە لەو شوێنانەی خوارەوە نەبێت کە بە ئێشکگری بەردەوام دەبن لە رێکەوتی(٣٠-٦-٢٠٢٠) تاوەکو (٥-٧-٢٠٢٠).
تهندروستى ههولێر ئاماژەی بە ئەوە داوە کە تەنیا هەریەک لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان و راوێژگاری نەخۆشخانەکان، نەخۆشخانەی نانەلەکی، سەنتەری لەیلا قاسم، سەنتەری خانزاد، کۆمەڵگەی پزیشکیی ددان، سەنتەری تالاسیما، لەو ماوەیەی کە ئاماژەی پێدراوە کراوە دەبن.
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.