به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له كاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2020.6.30، تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 2020.7.4، ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپارێزی له هه‌ولێر، ئاگادار كرانه‌وه كه دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و مه‌ترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌مجۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌وا شاری هه‌ولێر به‌ره و كاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه رۆژی 2020.6.28 ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ ئه‌م بڕیارانه له كاتژمێر 6ی به‌یانی رۆژی سێمشه‌مه 30 ی 2020.6 تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 2020.7.4 ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دووه‌م/ له كاتژمێر (6)ی به‌یانی، تاوه‌كو (12)ی شه‌وی، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك له ته‌واوی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌تیمه ته‌ندروستییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان، ناوخۆ، ئه‌مبوڵانس، دیپلۆماتكاران، ڕێكخراوی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆمپانیاكانی سوته‌مه‌نی نه‌وت و غاز، هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ركی فه‌رمیدان، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رگری شارستانی، ئاو، كاره‌با، شاره‌وانی باخچه و پاركه‌كان، كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه‌ی شار.
سێیه‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و پێویستییه‌كانیان، ڕێگه‌ی داوه به‌و شوێن و ئۆتۆمبێلانه له ڕۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كار و ئه‌ركه‌كانییان به‌جێ بگه‌ێنن و كراوه‌بن:-
- سه‌مۆنخانه و نانه‌واخانه‌كان.
-ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان.
دوكانی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه.
- گومرگی سه‌ره‌كی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه.
-ئۆتۆمبێله‌كانی دابینكردنی كه‌ل و په‌لی ماركێته‌كان.
-ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان بۆ ده‌رمانخانه‌كان.
-ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر.
- ئوتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان.
- ته‌نكه‌ری گواستنه‌وه‌ی گازی مولیده‌كان.
- كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كان.
-تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی و كارمه‌ندانی سایلۆی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دروستكردنی دانه‌وێڵه و ئۆتۆمبێله‌كانی باركردنی دانه‌وێڵه.
- كۆمپانیاكانی خۆراك بۆ چاودێری و به‌دواداچوونی كۆگاكانی خۆراك.
چواره‌م/ له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (6)ی به‌یانی(كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری بۆ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، گۆشتگه و سه‌ربرخانه‌كانی (ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ر)، ده‌واجن، جوتیاران، هه‌نگه‌وانان، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی، ده‌راسه، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان) و هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ی پێویست بۆیان هه‌یه هاتووچۆ بكه‌ن.
پێنجه‌م/ تاوه‌كو 2020.7.4، هاتوو چۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق، به ته‌واوه‌تی ڕاده‌گیرێت و رێگه به هیچ كه‌سێك و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك نادرێت بێته ژووره‌وه بۆ ناو شاری هه‌ولێر، بۆیه تكامان له‌هاوڵاتییانی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی تری عێراق ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گه‌ڕاندنه‌وه و ئه‌زیه‌تكێشان نه‌بن، تاوه‌كو 2020.7.4، كه‌س خۆی له رێگا نه‌دات بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت و هه‌ركه‌سێك بێته بازگه‌كانیش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. .
شه‌شم/ له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هه‌ر وه‌زاره‌تێك ده‌توانێت مووچه‌كه‌ی خۆی به‌پێی میكانیزمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه بۆ دیاریكردووه مووچه وه‌ربگرێت.
حه‌فته‌م/ ڕاگه‌یندكــار ته‌نها له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆی هه‌یه ڕۆماڵ بكه‌ن، وه‌كو تر ڕێگه دراو نین له پارێزگایه‌كی تره‌وه بێت بۆ پارێزگای هه‌ولێر بۆ ڕوماڵكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.