به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، حكومه‌تی عێراق هیچ بڕیارێكی بۆ لابردنی وێنه‌ی خامه‌نه‌یی و قاسم سوله‌یمانی له گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كانی عێراقدا ده‌رنه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه تیمی ده‌رخستنی راستییه‌كانی هه‌واڵ له ئاژانسی فرانس پرێس، روونیان كردۆته‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه گوایه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریداوه وێنه‌ی به‌رپرسانی ئێران له شه‌قامه‌كانی عێراق لابدات، هه‌واڵه‌كه دووره له راستی و وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2015 و هی ئێستا نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.