ئه‌و ڕۆژه نه‌فره‌تیه سه‌رقاڵی دروستكردنی شفته بوم ، كه‌زه‌نگی ده‌رگاكه‌مان لێی درا ، باوكم بو ئه‌و هه‌مو ڕۆژێك له‌سه‌ر ڕێی خۆیه‌وه نانی گه‌رمی بۆ ئێمه‌ش ده‌هێنا ، باوكم هه‌موو جارێك ده‌یگوت نانی تازه زۆر گرینگه بۆسه‌ر سفره هه‌موو ڕۆژێك له ده‌رگای ده‌دا و نانه‌كه‌ی ده‌دایه ده‌ستمان و ده‌ڕۆشت ته‌نانه‌ت نه‌ده‌هاته سه‌ره‌وه‌ش ، ئه‌و ڕۆژه هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه و بینی دایكیشم له‌گه‌ڵ باوكمدایه ، مێرده‌كه‌م به زۆر باوكم و دایكمی بۆ نانی ئێواره ده‌عوه‌ت كرد و هێنانیه سه‌ره‌وه ، بۆ ساتێك له جێی خۆم وشك بوم ،ماڵه‌وه شپرزه بوو خۆشم كه ماندو بووم و تازه له‌سه‌ر كار گه‌ڕابومه‌وه له سارد كه‌ره‌وه‌كه‌شماندا میوه‌مان نه‌بوو ، هاوسه‌ره‌كه‌م هاته چێشتخانه‌كه‌وه هه‌تا چایان بۆ تێبكات ، به نیگه‌رانیه‌وه پێم وت: بۆ هێنده پێداگریت كرد كه بێنه سه‌ره‌وه؟وه‌ڵامی دامه‌وه، بینیم شفته‌مان هه‌یه وتم با ئه‌وانیش بێن به یه‌كه‌وه بیخۆین ، وه‌ڵامم دایه‌وه: به‌ڵام ئه‌م شفتانه‌م بۆ سبه‌ی نیوه‌ڕۆشه، هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ڵامی دامه‌وه: ده‌ی ئێستا چی بووه؟به توڕه‌ییه‌وه وتم: هیچ نیه!..له‌و قسانه‌دا بووین كه باوكم له‌لای ده‌رگاكه‌وه سه‌ری هێنایه ژوره‌وه و وتی: كچم ماندوو نه‌بیت ، تازه بیرم كه‌وته‌وه كه من ته‌نانه‌ت به‌خێر هاتنیشم نه‌كردبوون ، به درێژایی ئه‌و شه‌وه باوكم و دایكم له‌سه‌ر مۆبڵه‌كان به كز و ماتی دانیشتبوون ، كاتی نان خواردنیش باوكم یه‌ك شفته زیاتری نه‌خوارد و دایكیشم به بیانوی ڕجێمه‌وه هه‌ر چه‌ند كه‌وچكێك له سالاده‌كه‌ی خوارد و ماڵ ئاواییان كرد ڕۆشتن ، چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕی و دایكم و باوكم هه‌ردووكیان كۆچی دواییان كرد ، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ریكی دروست كردنی شفته بووم كه خه‌یاڵێك وه‌ك هه‌وره بریسكه به مێشكمدا تێپه‌ڕی' نه‌كات باوكم ئه‌و شه‌وه گوێی له قسه‌كانی من و هاوسه‌ره‌كه‌م بوبێت!؟ئایا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه نانی نه‌خوارد؟به‌و خه‌یاڵ و بیر كردنه‌وانه هه‌مو مۆره‌كانی پشتم وشك ده‌بوو و وه‌ك نوكی چه‌قویه‌ك ده‌چو به گیانمدا دڵم ده‌كه‌وته له‌رزه، ئاخر چوار شفته ئه‌وه‌ی ده‌هێنا ئه‌و شه‌وه من وابكه‌م؟ئازارێكی قوڵ هه‌مو جه‌سته‌م داده‌گرێت ، له‌به‌ر گرنگی دان به شته پوچه‌كان بیرمان نامێنی گرینگی به شته مه‌زنه‌كان بده‌ین !.. ئای چه‌نده بیریان ده‌كه‌م گه‌ر ئێستا دایك و باوكم له ده‌رگاوه بێنه ژورێ ئیتر گرینگی چی بوو ماڵه‌كه شپرزه بوایه یان نا؟ میوه‌مان هه‌بوایه یان نا؟ئه‌و كاته من ده‌بوم و بۆنی گوڵاوی له‌چكه‌كه‌ی دایكم و ده‌سته‌كانی باوكم و نانه گه‌رمه‌كانی ، وا من ئێستاكه هه‌رچه‌نده‌م بوێت ده‌توانم شفته دروست بكه‌م به‌ڵام ئیدی كه‌س له ده‌رگای ئه‌م ماڵه نادات ، شتگه‌لێك هه‌ن كه هه‌تا له ده‌ستیان نه‌ده‌ین قه‌دریان نازانین!
و: ئارام ره‌سوڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.