توێژه‌رانی چینی جۆرێكی نوێیان له ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری خانه‌ی سێ ڤایرۆسی كوشنده‌یه.
هاوكات زانایانی چینی له زانكۆكانی چین و ناوه‌ندی ته‌ندروستی چین بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی و خۆپارێزی، هۆشداری ده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه، هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ببێته په‌تایه‌كی دیكه‌ی جیهانی.
زانایان ناویان له‌ڤایرۆسه نوێكه ناوه (G4) و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ڤایرۆسه‌كه بۆماوه‌ییه‌و له به‌شه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای به‌رازه كه له‌ساڵی 2009 بڵاوبوویه‌وه.
هه‌روه‌ها زانایان بینیویانه كه ڤایرۆسه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌و له سێ به‌شی ئه‌نفله‌وه‌نزا پێكهاتووه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.