Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:30

عەسائب ئەهلی حەق بۆ زافر عانی : دەست نوێژ هەڵگرە ئینجا باسی حشدی شەعبی بکە

خائین پشتیوانی داعش بێت بۆی نیە قسە لە سەر ئینتیما بۆ نیشتیمان بكات
عەسائب ئەهلی حەق بۆ زافر عانی : دەست نوێژ هەڵگرە ئینجا باسی حشدی شەعبی بكە
کوردستان TV
100%

جەواد تڵێباوی گوتەبێژی سەربازی گروپی عەسایب ئەهلی حەق  وەڵامێكی توندی زافر عانی دایەوە كە باسی لە حشدی شەعبی كردبوو و رایگەیاند كە ئەو كەسە خائینە كە پشتیوانی داعشە مافی ئەوەی نیە باسی ئینتیما بۆ نیشتیمان بكات .

تڵێباوی لە تویتێكدا رایگەیاندووە كە زافرعانی گوتویەتی ، هێزەكانی حشدی شەعبی ئینتیمایان بۆ عێراق نیە .

روونیشیكردەوە كە بەو كەسە تائیفییە دەلێم ، كەسێكی سۆزانی مافی ئەوەی نیە باسی شەرەف بكات و خائینیش كە پشتیوانی داعش بێت بۆی نیە قسە لە سەر ئینتیما بۆ نیشتیمان بكات . دەشلێت با زافر عانی بچێت دەست نوێژ هەڵبگرێت بەر لەوەی باسی شەرەف و قوربانیدان بكات .

 

 

سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.