ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویانكردوه كه هێرشێك ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانی له ناوچه‌ی كۆرێن له هه‌رێمی سیستان و بلوجستان كردۆته ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران برینداربووه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌دا حسێن مه‌له‌كی، نوێنه‌ری شاری زاهیدان له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكخراوی سوپای عه‌دل، له‌كاتی تێپه‌ڕینی دوو ئۆتۆمبێڵی سه‌ر به سوپای پاسداران، له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبه‌وه ، هێرشێكیان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه‌و ته‌نها فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران برینداربووه.
مه‌له‌كی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌به‌دیل گرتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.