Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:32

رافع عیساوی ئازادکرا

عیساوی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابوو
رافع عیساوی ئازادكرا
کوردستان TV
100%

رافع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق بە کەفالەت ئازادکرا و دۆسییەکەی بەشێوەیەکی کاتی داخرا.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە ، رافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی عێراق بە کەفالەت ئازادکرا و تۆمەتەکانی لەسەر لابران.

روونیشكراوەتەوە كە  دۆسییەکەی بەشێوەیەکی کاتی داخرا، بە مەرجی ئامادەبوونی لە دادگایی کردنێکی ئاشکرا لە کاتێکی دیکەدا.

پێشتر، عیساوی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابوو، بەشێک لە فراکسیۆنە سوننەکانیش، دەستگیرکردنی عیساوییان بە سیاسیی ناوبردبوو.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.