1- لە ژاپۆن وانەیەك لە پۆلی یەكەمی بنەرەتی تا شەشی بنەرەتی دەخوێندرێت كە ناوی (( رێگا بەرەو رەوشت)) كە قوتابیان فێردەكرێن كە رەوشتیان چۆن بێت و چۆن مامەڵە لە گەڵخەڵك بكەن .
2- كەوتن تا پۆلی نۆی بنەرەتی یان ناوەندی لە خوێندن نییە ، ئامانج لەم خوێندنە تەنها پەروەردەكردن و بنیادنانی كەسایەتییە نەك فێربوونی زانست بە مانا زانستیەكەی .
3- خەڵكی ژاپۆن هەر چەند دەوڵەمەنترین گەلن لە جیهان بەڵام خزمەتگوزاریان لە ماڵەوە نییە ، باوك و دایك بەرپرسن لە ماڵ و منداڵەكانیان .
4- قوتابیان خۆیان هەموو رۆژێك 15 خولەك لە گەڵ مامۆستاكانیان قوتابخانەكەیان خاوێن دەكەنەوە ، بەمەش نەوەیەكی ژاپۆنی وا دەركەوتوون كە مانای هاوولاتیبوون دەزانن و حەز لە پاك و خاوێنی وڵاتەكەیان دەكەن . .
5- هەموو رۆژێك فرشەی ددان لە گەڵ خۆیان دەبەنە قوتابخانە و دوای نان خواردن لە قوتابخانە ددانەكانیان دەشۆن ، بەمەش هەر لە زووەوە گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن .
6- بەرێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەكان بەر لە نیو كاتژمێر خواردنی قوتابیان دەخۆن بۆ ئەوەی تەئكید لە پاك و خاوێنی خواردنەكەو سەلامەتی قوتابیان بكەنەوە . چونكە بۆچوونی ئەوان قوتابیان دوارۆژی ژاپۆنن كە پێویستە پارێزگاریان لێ بكرێت .
7- كرێكارێكی خاوێنكردنەوە لە ژاپۆن بە ئەندازیارێكی تەندروستی ناو دەبردرێت و مووچەكەی لە نێوان 5000 تا 8000 دۆلاری ئەمەریكی دەبێت . بەر لەكارەكەشی تاقیدەكرێتەوە بە شێوەیەكی نووسین و زارەكی .
8- قەدەغەیە كە مۆبایل لە نێو شەمەندەفەرو چێشتخانەو شوێنە داخراوەكان بەكار بهێنرێت .
9- لە هیچ چێشتخانەیەك لە ژاپۆن نابینیت كەس لە توانای خۆی زیاتر خواردن داوا بكات و بیخوات و هیچ خواردنێك و پاشماوەیەك دوای خۆی جێناهێڵێت .
10- تێكڕای دواكەوتنی شەمەندەفەر ساڵانە لە ژاپۆن لە ماوەی یەك ساڵدا 7 چركەیە ، چونكە گەلی ژاپۆن بەها و نرخی كات دەزانن .
سهیل تاهیر عبدالله
ئهو فاکتهرانه چین وڵاتی ژاپۆنی گهیانده ئهمرۆ
قەدەغەیە مۆبایل لە نێو شەمەندەفەرو چێشتخانەو شوێنە داخراوەكان بەكار بهێنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.