گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی ( وسو مه‌لیان ) به ناوی (كه‌ریم خان ئیبراهیم ) له سنوری شاردێێ داره‌شه‌كران له رووباری زێی گه‌وره خنكا، كه‌ته‌مه‌نی ( ٢٥ ) ساڵه و پیشه‌ی كاسبكاره .
نه‌قیب (ئامانج شێخانی ) ئه‌فسه‌ر له به‌رگری شارستانی خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هاووڵاتیه‌كه له كۆمپانیایه‌كی ڕێگاوبان، له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- دهۆك كار ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك وه‌رده‌گرێت ،ده‌چێته سه‌ر رووباره‌كه بۆ مه‌له‌كردن و به‌هۆی نه شاره‌زاییه‌وه ده‌خنكێت، ئێستا تیمه‌كانی ژێر ئاوی خه‌بات ،به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كه ،له گه‌ڕان له ژێر رووباره‌كه به‌رده‌وامن.
به‌پێی ئاماری تیمی ژێرئاوی خه‌بات، ئه‌مساڵ 14 كه‌س له‌رووباری زێی گه‌وره خنكاون.
سالار نامیق/ په‌یامنێری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.