بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەنێوبازاڕی قەزای کەلار تەقە لە دوکاندارێک کراو گیانی لەدەستدا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن دووکەسەوە تەقە لە دوکاندارێک کرا بەناوی (هەردی جەمال قادر ) لەدایکبووی سالَي 1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئاماژهی بهوهش كردووه: لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێ کردووە.
راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2020\6\30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.