د. داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری شاری سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی توشبووانی كۆرۆنا بڵاوكردهوه و رایگهیاند: لە سبەینێوە دەستدەكەین بە دەرمانێكی تایبەت بە بەرزكردنەوەی بەرگری لەو كەسانەی تووشی هەوكردنی سەختی سییەكان بوون.
دۆخی سەنتەری کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی جمهوری:
-ڕۆژانە نزیکەی ۱۰۰ نەخۆش لە ٤ قاوشدا چارەسەری بۆ ئەکرێ (ئەمڕۆ ۱۱٥ نەخۆشی لێبوە)
-ڕۆژانە نزیکەی ۲۰ نەخۆش بەرەو باشی ئەچن و ئەیانێرینەوە بۆ تەواوکردنی چارەسەرەکەیان لە ماڵەوە یان لە ئوتێلە تەرخانکراوەکان.
-ڕۆژانە نزیکەی ۱۰ نەخۆش پلازمایان بۆ ئەنوسین، بەشی زۆر لەو نەخۆشانە پلازمایان دەست ئەکەوێ، بەشێکیشیان ئێمە هاوکاریان ئەکەین
-ڕۆژانە نزیکەی ٥ نەخۆش باری تەندروستیان تێک ئەچێ و پێویستیان بۆ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد ئەبێ و بەپێی هەبوونی جێگا ئەیانێرین بۆ ن.شەهید ئاسۆ
-ڕۆژانە چەند حاڵەتێکی کەمی مردن لە جمهوری تۆمار ئەکرێ.
- ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زۆرێک لەو نەخۆشانەی پلازما وەرئەگرن سوودی زۆری لێ دەبینن و دوای دووسێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەریان ئەکەین، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕوودەکەنە بانکی خوێن بۆ پێدانی پلازما و ڕۆژانە زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە ۱٤ ڕۆژ بەسەر چاکبوونەوەیان تێپەڕیوە خۆیان ئەچن بۆ بەخشینی پلازما.
-لە سبەینەوە دەست ئەکەین بە دەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی بەرگری لەو کەسانەی تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بوون.
-سوپاس بۆ خوا ئێستا پابەندی خەڵک باشتربووە و ماسک و دەستکێش زۆر بەکارئەهێنن.
تکایە پابەندبن، با بتوانین پێکەوە زاڵبین بەسەر کۆڕۆنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.