بۆ جارێكی دیكه فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا كوێستانهكانی دهڤهری سیدهكانی بۆرۆدهمان كرد.
ئەمشەو کاتژمێر 9:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا نێوان ھەردوو گوندی بێرکم و دەراو و ھەریەک لە کوێستانی سنین و ڕۆبی وڕوال یان لەدەڤەری سیدەکان بەچڕی بۆردومان کرد.
ئیحسان چەلەبی بەڕێوهبەری شارۆچکەی سیدەکان بۆ کوردستان تیڤی بۆردومان کردنی ئەمشەوی سەر ناوچەکەی پشت ڕاست کردووە و گوتی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەکوێستانی سنین نزیک ڕەشماڵی ڕەوەندو کۆچەریەکان یان بۆردومان کردووە و تائێستا زیانەگیانی و ماڵیەکانی ئەو بۆردومانە بەتەواوی نەزانراون.
سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوری و نزیک ئاوایەکان بەردەوام گوندو چیاو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.